سەرۆك وەزیران: حكومەت پێشوازی لەو كۆمپانیایانە دەكات كە شارەزایی تەكنیكی بەرزیان هەیە

سیاسی
  • 29-02-2024, 15:12
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی عێراق دووپاتیكردەوە كە حكومەت پێشوازی لەو كۆمپانیایانە دەكات كە شارەزایی تەكنیكی بەرزیان هەیە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق بووەتە ئومێدبەخش و پێشوازیكردن و كراوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA   ) نێردراوە تێیدا هاتووە كە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لە شاندێكی كۆمپانیای لیماكی توركی كە تایبەتمەندە بە پرۆژەكانی گواستنەوە و بیناسازی بە سەرۆكایەتی دامەزرێنەری كۆمپانیاكە، نیهاد ئۆزدەمیر".
    لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەو دەرفەتانەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان كرد كە كۆمپانیاكە دەتوانێت بەشداری تێدا بكات لە عێراق بەتایبەتی لە بوارەكانی ژێرخان و پرۆژەكانی گواستنەوە و ئەوەی پەیوەندی بە ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری گەورەی فاوەوە هەیە، هەروەها پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و پرد و شارە پیشەسازییەكان لە پارێزگا جیاوازەكان.
    هەروەها بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆك وەزیران بەخێرهاتنی حكومەتی دووپات كردەوە بۆ ئەو كۆمپانیایانەی كە شارەزاییەكی تەكنیكی و جێبەجێكاری بەرزیان هەیە و ڕوونیشیكردەوە كە ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق بووەتە ژینگەیەكی بەڵێنپێدراو و پێشوازیكردن و كراوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چاكسازییە دارایی و كارگێڕی و بانكییەكان ڕێچكەی خۆیان گرتەبەر و ئامادەكردنی كەرتی تایبەت بۆ ئەنجامدانی هاوبەشی بەرهەمدار لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكاندا.