بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسی هێزەكانی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز، گەیشتە بنكەی ئاسمانی حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیندراوێكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) نێردراوە، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ، فالح فەیاز، گەیشتە پارێزگای ئەنبار، لەگەڵ گەیشتنیشیدا، بەرەو بنكەی ئاسمانی حەبانیە بەڕێكەوت و لەلایەن فەرماندەی هێزەكانی حەشدی لە ئەنبار، سەعد دەوای بعێجی، و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگار، لیوا روكن محەمەد ڕەشید پێشوازی لێكرا.
هەروەها لە راگەیندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە كە لە میانی دیدارەكەدا باس لە بەهێزكردنی ڕۆڵی ئەمنی هاوبەشی نێوان گروپە جەنگاوەرەكان و پەرەپێدانی هەوڵی هەواڵگری كرا، جگە لە جەختكردنەوە لەسەر لایەنی كارگێڕی بۆ بەرزكردنەوەی ورەی هێزەكانمان، هەروەها چارەسەركردنی ئەو نەرێنی و ئاستەنگانەی كە لە نێوان هێزەكانمان هەیە.