بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، لەگەڵ شاندێكی پارتی تەقەدم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی، پێشنیارە یاساییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی تاوتوێ كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، پێشوازی لە شاندێكی پارتی تەقەدەم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی كرد، بە یاوەری محەمەد عەلی تەمیم، خالد بەتال، عەلی حەمید، و ئەحمەد جابری، بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەستەی چاودێری دادوەری، لەیس جبر” .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشنیارە یاساییەكان كرا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی ئەو مەرجانەی لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا لەسەری ڕێككەوتوون .