بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، گەیشتە جەزائیر بۆ بەشداریكردن لە حەوتەمین لوتكەی كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتی نەوت، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی، گەیشتە پایتەختی جەزائیر بۆ بەشداریكردن لە حەوتەمین لوتكەی كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز، كە لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، محەمەد عەرقاب، وەزیری وزە و كانگاكانی جەزائیر پێشوازی لە وەزیری نەوتی عێراقی كرد.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد