سەرۆك وەزیران: ئەولەویەت دەدرێت بە كارمەندانی پەروەردە لە شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون و دابەشكردنی پارچە زەویی

سیاسی
  • 29-02-2024, 13:25
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند ئەولەویەت دەدرێت بە كارمەندانی پەروەردە لە شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون و دابەشكردنی پارچە زەویی.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێیدا هاتووە ، "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئامادەی ئاهەنگی ناوەندی بوو كە لەلایەن سەندیكای مامۆستایانی عێراقەوە بە بۆنەی ڕۆژی مامۆستایانەوە بەڕێوەچوو".

    هەروەها " لە وتارەكەیدا كە لە میانەی ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆك وەزیران گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانی عێراق كرد لە باكوورەوە بۆ باشوور و جەختی لە پێزانینی خۆی بۆ ئەم پیشە بەڕێزە كردەوە لەگەڵ شانازی كردن بەو پێگە بەرزەی مامۆستای عێراق و بە پەیامبەری زانیاری وەسفیانی كرد كە هەڵگری بەها پەروەردەییەكانن".

    سودانی ئاماژەی بەو " گرنگییە گەورەیە كرد حكومەت دەیدات بە دۆسیەی پەروەردە، هەروەها ئەو پێویستییەی كە دامەزراوەی پەروەردە لە سەرجەم پێداویستییەكانی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتیدا پێكدەهێنێت و جەختی لەوە كردەوە كە لە ڕۆژانی سەرەتای كارەكانی حكومەتەوە باس لە پرسی قوتابخانەكان وروژێنرا و كار كرا بۆ كۆتایی هێنان بە دوو دەوام و سێ دەوام و چارەسەركردنی كێشەی بینای قوتابخانە ڕووخاوەكان و هەژاری پرۆسەی پەروەردە لە ڕووی پێداویستی یان پرۆگرامی خوێندنەوە، جگە لە گرنگیدان بە بارودۆخی مامۆستایان".

    سەرۆك وەزیران ڕوونیشیكردەوە، "ئەولەویەت دەدرێت بە كارمەندانی پەروەردەیی لە شارە نوێیەكان، هەروەها لە جێبەجێكردنی شایستەییەكانیان بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون و ئەو زەویانەی ژێرخانی خزمەتیان پێدەكرێت".

    سودانی ڕایگەیاند كە "ئەولەویەت دەدرێت بە كارمەندانی پەروەردە لە شارە نوێیەكان بۆ بەدیهێنانی شایستەییەكانیان لە یەكەكانی نیشتەجێبوون و ئەو زەویانەی كە خزمەتگوزاری ژێرخانیان بۆ كراوە".

    هەروەها لە مەیانی وتارەكەیدا سەرۆك وەزیران وتیشی : لە ماوەیەكی تۆماركراودا، پڕۆژە دواكەوتووەكان بەرەو پێشەوە بردران وزیاتر لە 450 بینای نوێی قوتابخانە دروستكران، هەروەها زیاتر لە 2150 بینای قوتابخانەی دیكە نۆژەنكرانەوە و فراوانكران، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە بەردەوامن  لە پڕۆژەی 1000 قوتابخانەكە كە ئەنجامەكانی باشتر و خێراتر دەبێت، جگە لە ڕۆڵی سندوقی عێراق بۆ پەرەپێدان لە كەمكردنەوەی كات بۆ پڕكردنەوەی كەمی بینای قوتابخانەكان".

    هەروەها رایگەیاندیش كە : پەلەمان كرد لە كۆتایهێنان بە دۆسیەی مامۆستایانی خۆڕایی، بۆ ئەوەی نەوەیەكی گەنج بۆ قوتابخانەكان دابین بكەین بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی ژمارەی كارمەندانی پەروەردە دوای چەندین ساڵ دواخستن و چاوەڕوانی"، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە" ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە 2023-2031 بۆ باشتركردنی كواڵیتی پەروەردە و پاشتركردنی توانای ئەندامانی دەستەی پەروەردە پەسەند كرا لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە نوێترین تیۆرە زانستی و پەروەردەییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی كار".

    سەرۆك وەزیران لەوتارەكەیدا وتیشی :پێویستە تیشك بخرێتە سەر بەها ئەخلاقییەكان و بنەماكانی گەلەكەمان، كە بە هاودەنگی و هاوئاهەنگی و یەكگرتوویی ناسراوە لە تاریكترین و سەختترین بارودۆخدا ، هەروەها رایگەیاند كە:" بنیاتنانی مرۆڤ لە قۆناغە سەرەتاییەكانی ژیانەوە دەست پێدەكات و گرنگە تەندروستی دەروونی و ئەخلاقییان پتەو بكرێت، بۆ ئەوەی شایستەی ئێستا و داهاتووی عێراق بن".

    لە كۆتایی وتارەكەیدا  سەرۆك وەزیران وتی "لە هەموو گۆشەكانی چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دروستكردنی دەرفەت و گەشەپێدانی ئابووریدا دەبینین كە كۆتایی ئەم بابەتە دەمانبات بۆ كەرتی پەروەردە،پاراستن و چاكسازی گەنجان لە قوتابخانە و پەیوەندی خوێندكار لەگەڵ مامۆستا دەست پێدەكات".