بەغدا - INA – مەیسەم خەفاجی
عادل نعمە ڕاهێنەری تۆپی پێی یانەی حدوود پشتڕاستی كردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی تەلەبە یانەكەی دروشمی بردنەوە بەرز دەكاتەوە.
عادل نعمە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) )ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە: یانەی حەدوود لە دوو یەكسانبوون و دوو دۆڕانی یەك لە دوای یەك بەرامبەر نەجەف و نەفت میسان دێت، بۆیە یارییەكە زۆر قورس و یەكلاكەرەوە دەبێت، بۆ ئەوەی یاریزانانی یانەی حدوود بتوانێت سێ خاڵی یارییەكەی بەرامبەر یانەی تەلەبە بەدەستبهێنیت.
نعمە ئاماژەی بەوەشكرد، تیپەكە لەڕێگەی یەكەكانی مەشق و ڕاهێنانی چڕەوە ئامادەكارییەكی باشی بۆ ئەم یارییە كرد، هەروەها زۆربەی یاریزانە پێكانەكان چاكبوونەتەوە، ئیرادەیەكی گەورە لەلایەن یاریزانانەوە هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن سەرەڕای فشارەكانی خولەكە، بەو پێیەی لەماوەی یەك هەفتەدا سێ یاریمان ئەنجامدا ، كە دوو لەوانە لە پارێزگاكان بوون، و ئەمەش ئەوەیە كە ئەوە دەبێتە هۆی ماندووبوون بۆ یاریزانەكان و ستافی تەكنیكی .