ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە ئەنتالیا

ناوخۆ
  • 29-02-2024, 13:02
  • +A -A

    ئەنقەرە - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، گەیشتە شاری ئەنتاڵیا لە توركیا.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA  ( نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و شاندی یاوەری گەیشتە شاری ئەنتاڵیای توركیا بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، كە لەژێر دروشمی "دیپلۆماسی دیار لە پێشگرتن لە قەیرانەكان" ، لەماوەی 1-3ی ئازار، بە سەرپەرشتی سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، و ئامادەبوونی سەرۆكی دەوڵەت و حكومەت و وەزیرەكانی زیاتر لە ١٠٠ وڵات، بۆ تاوتوێكردنی زۆرێك لە پرسە جیهانییەكان، كە لە گۆڕانی كەشوهەوا و تیرۆر و ئاسایشی خۆراكەوە دەستپێدەكات .
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "بەشدارییەكەی ئەعەرەجی لەسەر بنەمای ئەو بانگهێشتنامەیە دێت كە لەلایەن وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا، هاكان فیدان ئاراستەی كراوە".