هەولێر- INA
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا سەرۆكی هەرێمی كوردستان مسرور بارزانی چاوی بە سێناتۆر دۆن بەیكن كەوت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتوو
"رۆژی چوارشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ كۆنگرێسمان دۆن بەیكن، هاوسەرۆكی گرووپی پاڵپشتیی كورد لە كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبووەوە".
سەرۆكی حكومەت "ڕێز و پێزانینی بۆ هەوڵ و كاركردنی گرووپی پاڵپشتیی كورد لە كۆنگرێس نیشان دا. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دابینكردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی كوردستان كرد".
لای خۆیەوە سێناتۆر دۆن بەیكن جەختی كردەوە "كە ئەو هەمیشە دەنگی كوردستان دەبێت لە ئەمەریكا و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان".