هەولێر –INA
رۆژی چوارشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر لینزی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە " مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر لینزی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا كۆبووەوە".
مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی سێناتۆر گراهام و ئەمەریكای لە هەرێمی كوردستان كرد، و تیشكی خستە سەر دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی عێراق و كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ.
هەر بە پێی راگەیندراوەكە سێناتۆر گراهام خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆكی حكومەت بۆ واشنتن نیشان دا، و دووپاتی كردەوە كە هەمیشە پشتیوانی لە كوردستانێكی بەهێز و داوا و مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان دەكەم، بەتایبەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكان و بەشەبودجەی هەرێم و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان".