بەغدا – INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە كە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان پێكهێنەر بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دابین دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە سەرۆكی پارتی تەقەدوم محەمەد ڕیكان حەلبووسی كرد".
لە راگەیندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە كە لە كۆبوونەوەكەدا "بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ كرا لەگەڵ گرنگی پشتیوانیكردنی حكومەت لە تەواوكردنی بەرنامە جێبەجێكارییەكەی و تەوەرەكانی ئەولەویەتە سەرەكییەكانی، كە نەخشە ڕێگایەكە بۆ چاكسازییەكی گشتگیر لە عێراقدا لەسەر ئاستی كەرتە گرنگەكان، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی خێراكردنی یەكلاكردنەوەی شایستە دەستوورییەكان، كە گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانە".
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە" هەماهەنگییەكی یەكخراو لە نێوان دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاساداناندا دەبێتە هۆی دابینكردنی توانا و زەمینەیەك بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت بۆ ئەووی بتوانن ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكەن كە پێداویستییەكانی هاوڵاتیان دابین دەكەن".
بەپێی راگەیندراوەكە ، حەلبووسی جەختی لەوە كردەوە لەسەر پێویستی یەكلاكردنەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەگوێرەی مافی هەڵبژاردن و ڕێككەوتنی سیاسی كە بەپێی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پێكهێنراوە، بۆ ئەوەی ئەم دامەزراوە یاساییە بتوانێت ئەركەكانی لە یاسادانان و چاودێریدا تەواو بكات و ئەركە نیشتمانییەكانی بەرانبەر وڵات جێبەجێ بكات".