بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یارییەكانی گەڕی حەڤدەهەمی خولی تۆپی پێی پیشەگەرانەی خولی ئەستێرەكانی عێراق دەستپێدەكات، چوار یاریش لە بەغدا و پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت.
یانەی نەورۆزی سلێمانی میوانداری یانەی شورتە دەكات كە بڕیارە یاریەكە لە كاتژمێر 2:30 دەستپێدەكات، یانەی شورتە هەوڵی بەردەوام بوون دەدات لە سەركەوتنەكانی و بۆ ئەوەی بگات بە یانەی قوەجەویەی پێشەنگی خولەكە، هەر بۆیە كوڕانی وەلی كەریمیش هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەدەن لە یارمەتی هاندەران و خاكی خۆیان و بگەنە چوار گۆشەی زێڕین لە خولەكە .
لە یاری دووەمیشدا، یانەی تەلەبە ڕووبەڕووی یانەی حدوود دەبێتەوە، لە یارییەكدا، كە تیایدا یانەی تەلەبە ئاواتەخوازە بگاتە چوارەم سەركەوتنی لەسەریەك، لەكاتێكدا یانەی حدوود هیوادارە قەرەبووی ئەو دۆڕاندنە بكاتەوە كە ئەم دواییە لەسەر دەستی نەفت میسان تۆشی بوو ، ئەم یارییەش كاتژمێر 7:30 ئەنجام دەدرێت .
لە یارییەكی تردا یانەی هەولێر و یانەی ئەمانەی بەغداد ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە، ئەم یارییەش لە كاتژمێر 5 ئێوارە بەرێوەدەچێت.
هەر لە چوار چێوەی یاریەكانی گەڕی 17 یانەی مینای بەسڕە لە نێو یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی دهۆك دەكات، یاریەكە كاتژمێر5ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.