بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی ئەفسەر و كارمەندێكی ڕاگەیاند كە هاوكاربوون لە هەڵهاتنی(ئەحمەد شایع).
عەمید میقداد میری، وتەبێژی ، وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە: “هەواڵگری و هێزەكانی دژە تیرۆری بەسرە، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی دەریایی، توانیان ئەفسەرێك و كارمەندێك دەستگیربكەن كە بە هاوكار بوون لە هەڵهاتنی سزادراو ئەحمەد شایع .
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە ، دەستگیركردنیان لە ناوچەی لینج، لەناو ئاوەكانی خاكی عێراقدا بووە .