بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا، پێشكەشكردنی كۆنووسی كۆبوونەوەكانی لیژنەی سەربازی بۆ تەواوكردنی پلانی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
لیوا ڕەسول لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ((INA) نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە: “ئەو سێ لیژنەیە لاوەكییەی لە لیژنەی باڵای سەربازییەوە سەرچاوەیان گرتووە بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەكانیان لە بەغدا ئەنجامدا، لەگەڵ هاوتاكانیان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە بكەن كە لە كارنامەكانیاندا ئامادەكراون بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەكانی تیرۆر و بارودۆخی ژینگەیی ئۆپەراسیۆنەكان و بژاردەكانی ئێستا و داهاتوو بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزە چەكدارەكانی عێراق.
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە ، لیژنەكان كۆنووسی كۆبوونەوەكانیان پێشكەش كرد بۆ ئەوەی مەرجەكانی پلانی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش تەواو بكرێت، هەروەها گواستنەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییە فراوانەكان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام تەواو بكرێت كە لیژنە لاوەكییەكان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی كۆبوونەوە بەردەوامەكانی بۆ تەواوكردنی كارەكانیان.