ئەنبار - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپا، گەیشتە بنكەی عەین ئەسەد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەركانی سوپا و لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵای هێزە تایبەتەكان و لیوا قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ گەیشتە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار”.