بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، بەمەبەستی بەشداریكردن لە سێیەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، گەیشتە توركیا.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، لەگەڵ شاندی یاوەری بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، كە لەژێر دروشمی “دیپلۆماسی دیار لە ڕێگریكردن لە قەیرانەكان” بەڕێوەدەچێت، گەیشتنە شاری ئەنتالیا لە توركیا، كە لە ماوەی 1-3ی ئازار، بە چاودێری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەوڵەت و حكومەت و وەزیرانی زیاتر لە 100 وڵات بەڕێوەدەچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە: چاوەڕوان دەكرێت حسێن لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ هاوتا بەشداربووەكانی ئەنجامبدات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك فایلی هاوبەش.