سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سێناتۆر تامی دەكوۆرت كۆبووەوە

سیاسی
  • 28-02-2024, 21:25
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە واشنتۆن لەگەڵ سێناتۆر  تامی دەكوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا كۆبووەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەینراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم كورتەیەكی دەربارەی دۆخی گشتتی عێراق و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی دابینكردنی شایستە داراییەكان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و مافی پێكهاتەكان خستەڕوو.
    لەبەرامبەردا، سێناتۆر تامی دەكوۆرت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و جەختیكردەوە كە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.