وەزارەتی ناوخۆ: زیاتر لە 75 سەرپێچیكاری نرخی خۆراك دەستگیركراون

ئەمنی
  • 28-02-2024, 20:57
  • +A -A

    بەغداد - INA - محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی زیاتر لە 75 سەرپێچیكاری نرخی خۆراكی ڕاگەیاند، هاوكات ڕێكارەكانی جێبەجێكراوی ڕوونكردەوە.
    بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی روبەروبوونەوەی تاوانی ڕێكخراو لە وەزارەتەكە عەمید حسێن تەمیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی مەفرەزەكانی پێكهێناوە بۆ چاودێریكردنی نرخی خۆراك لە بازاڕە سەرەكییەكان كە بە كۆ و تاك دەفرۆشرێن، هەروەها ڕێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی نرخەكانی دژ بە سەرپێچیكاران و هێنانیان بۆ بەردەم دادگا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەرایەتییەكە ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی لە بازاڕەكانی پایتەخت پێكهێنا، و بەغدای بەسەر ژمارەیەك ناوچە دابەشكردوە بۆ سەرپەرشتیكردنی نرخی خۆراك، هەروەها هێڵی گەرمی بۆ پێڕاگەیاندن لەبارەی سەرپێچیكاران دابینكردووە.
    رونشیكردەوە: كە هەماهەنگییەكی زۆر لە نێوان یەكەكانی دەستگیركردن و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵكردنی تاوان هەیە، جگە لە بوونی مەفرەزە هاوبەشەكان لەلایەن وەزارەتەكانی بازرگانی و كشتوكاڵەوە بۆ سنوورداركردنی دەستكاریكردنی نرخەكان.
    ئاشكراشیكرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 75 سەرپێچیكاری دەستكاریكردنی نرخی خۆراك دەستگیركراون.