بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، تەئكدیكردەوە: كە تاوان لە عێراقدا بەڕێژەی لەسەدا 40 كەمبووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، لەگەڵ شاندی وەزارەتی ناوخۆی كۆماری عێراق كۆبووەوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی لە 41ەمین دانیشتنیدا كە لە پایتەختی تونس بەڕێوەچوو، كە بەشداری عێراق لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی ناوخۆ و میدیاكانی كۆماری تونس بایەخێكی زۆری پێدرا، ئەوەش بەهۆی ئەو سەنگی ئەمنییە عەرەبی و ناوچەیییەی كە نوێنەرایەتی دەكات بەهۆی ڕادەی ئەزموونی دەوڵەمەندی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوان و پتەوكردنی بناغەكانی سەقامگیری ئەمنی لەو وڵاتەدا .
ئاماژەی بەوەشكرد: لە یەكەم ساتەكانی هاتنی شەمەری بۆ فڕۆكەخانەی پایتەختی تونس، لەلایەن كەمال ئەلفەقێ وەزیری ناوخۆی تونس و محەمەد بن عەلی كۆمان ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی و سەركردە باڵاكانی ئەمنی لە تونس و وڵاتانی عەرەبی بەشداربوو بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
شەمەری، لە پەراوێزی سەردانەكەدا، چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عەرەبیەكانی وەزیرانی ناوخۆ ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا باسی لە دیارترین مەرجەكانی بەهێزكردنی ئاسایشی هاوبەشی عەرەبی و گرنگی لێكتێگەیشتنی دوو قۆڵی نێوان وڵاتانی عەرەبی كرد، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مەترسییەكان، دیارترینیان تاوانەكانی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانەكانی سنوور بەزاندن و تێكدانی كاریگەرییەكانیان لەسەر ئاشتی مەدەنی و كۆمەڵایەتی گەلان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ كردنەوەی كارەكانی خولی 41ی ئەنجومەن، وەزیری ناوخۆ وتاری كۆماری عێراقی پێشكەش كرد، لەسەرەتادا سڵاوی فەرماندەی گشتیی ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی كرد، و هیوای سەركەوتنی كارەكانی بۆ خواستن بە شێوەیەك كە یەكڕیزی ڕیزەكانی عەرەب بەهێز بكات و پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری بكات.
وەزیری ناوخۆ رونیكردەوە: كە قوربانیدانی گەلی فەلەستینیمان لە بەرامبەر ئەو شەڕە جینۆسایدانەی كە لە لایەن قەوارەی زایۆنییەوە ئەنجامدراوە، داوای گرتنەبەری هەڵوێستێكی ڕوون بۆ شەرمەزاركردنی ئەو تاوانە دڕندانەیە دەكات.
تەئكیدیشیكردەوە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ستراتیژێكی ئاسایشی گشتگیر بۆ هەموو لایەنەكان پەرەپێداوە، كە بووە هۆی ئەوەی دامەزراوەكانی وەزارەت ئەو ئەركانە وەربگرن كە پێیان سپێردراوە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تاوان، كە بووە هۆی كەمبوونەوەی تاوان بە ڕێژەی %40.