بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دەستگیركردنی دوو كەسی بەتۆمەتی ساختەكاری لە پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسەننا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد بە تۆمەتی ساختەكاری و فێڵكردن لە هاوڵاتیان بە هەڵخەڵەتاندنیان بۆ ئەوەی پارچە زەوییان بدەنێ لە بەرامبەر پارە بۆ بەرەوپێشبردنی مامەڵەكانیان، كە یەكێكیان خۆی وەك پارێزگار نیشانداوە و پەیوەندی پێوەكردون لە ڕێگەی واتسئەپەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكە دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگری دروست و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری بووە، كە ڕاشكاوانە دانیان بەوەدا ناوە كە فێڵیان لە هاووڵاتیان كردووە و خۆیان وەك لایەنی حكومی نیشانداوە، بڕی 163 ملیۆن دیناری عێراقییان وەرگرتووە.
رونیشیكردەوە: دوای دەستگیركردنیان، ژمارەیەك لە هاوڵاتیان، كە قوربانیی ئەو فێڵە بوون، سكاڵایان لە دژیان كردوە و لێدوانەكانیان تۆماركرا بۆ ئەوەی پێشكەش بە دەسەڵاتی دادوەری بكرێن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەپێی یاسا.