بەغداد - INA
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق لە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی غەیرە نەوتی پێشكەوتن بەدەست دەهێنێت.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی تەیف سامی محەمەد وەزیری دارایی، لە چوارچێوەی ڕاوێژكارییەكانی مادەی چوارەم، كە لەرۆژانی (27-29)ی شوبات لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆی لەگەڵ پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە گفتوگۆكاندا تیشك خرایە سەر بەرنامەی چاكسازی بۆ ئابوری عێراق و ئەو هەنگاوانەی كە حكومەتی عێراق گرتوویەتیەبەر بەرەو بەهێزكردنی سیاسەتی دارایی و بانكی و ژێرخانی دیجیتاڵی، گشتگیری دارایی، و پرسی قەرزی گشتی، جگە لەو ڕێوشوێنانەی كە گیراونەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی كاردانەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرییەكانیان لەسەر ئابووری.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانەی ڕاوێژكارییەكاندا، شاندەكە پەیوەست بە نەخشە ڕێگاكان گفتووگۆی كرد بۆ زیادكردنی داهاتی غەیرە نەوتی و بەرزكردنەوەی هەماهەنگی نێوان سیاسەتە دارایی و دراوییەكان لە عێراق، ئەوە جگە لە پێناسەكردنی بەرنامەكانی كاری هاوبەش كە بریتین لە دابینكردنی پاڵپشتی تەكنیكی و ڕاوێژكاری پێویست لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ ئەو چاكسازییە ئابوورییەی كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەسەندكراوە لە گەیشتن بە سەقامگیری دارایی و دراوی و بەرزكردنەوەی ئاستی پلاندانانی دارایی بۆ بودجە، و بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی گەشەپێدانی گرنگی پڕۆژەكان.
لای خۆیەوە، نوێنەری پسپۆڕانی سندوقەكە، ستایشی ڕێوشوێنەكانی حكومەتی كرد بۆ باشتركردنی كەشوهەوای بازرگانی و هاندانی ژینگەی وەبەرهێنان، و وتی: عێراق لە گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی غەیرە نەوتی و بەهێزكردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی پێشكەوتن بەدەستدەهێنێت.
هەروەها ئاماژەی، بە گرنگی پاراستنی سەقامگیری ئابووری و پشتگیریكردنی پاراستنی كۆمەڵایەتی كرد، و هەروەك ستایشی پێشكەوتنی بەرچاوی لە پاراستنی سەقامگیری ئابووری و دارایی كرد، وەك ئەوەی بە كەمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و باشتركردنی هاوسەنگی پارەدان نوێنەرایەتی دەكرێت، هەروەها هاندانی هەمەچەشنكردنی ئابووری و دروستكردنی هەلی كار بە سەرۆكایەتی كەرتی تایبەت.