ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵگرت

سیاسی
  • 28-02-2024, 16:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی نادیار هەڵگرت.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنوسی یاسای كاغەزە داراییەكان و كاڵا تەواو كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی هەمواركردنەوەی یاسای سزادانی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی تەواوكرد، جگە لەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای پێشنیاركراوی سەندیكای پرۆگرامەرانی عێراقی تەواوكرد.
    رونیشیكردەوە: ئەنجومەن دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی نادیار هەڵگرت.