دادگای فیدراڵی داوای پووچەڵكردنەوەی كاندیدكردنی شەعلان كەریم بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ڕەتدەكاتەوە

سیاسی
  • 28-02-2024, 12:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی ئەو داوایەی ڕەتكردەوە كە لەبەردەمیدا تۆماركرابوو بۆ پووچەڵكردنەوەی كاندیدكردنی شەعلان كەریم بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA)  ) ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئەو داوایەی ڕەتكردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی كاندیدكردنی شەعلان كەریم بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتی دادوەرییەوە .