سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و گرنگترین پرسە هەنووكەییەكانی سەر ئاستی یاسادانان و جێبەجێكردن دەكات

سیاسی
  • 28-02-2024, 12:55
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و گرنگترین پرسە هەنووكەییەكانی سەر ئاستی یاسادانان و جێبەجێكردنی كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  نێردراوە تێیدا هاتووە": سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی كرد لە سەرۆكی هاوپەیمانی سەركەوتن  حەیدەر جەواد عەبادی"، هەروەها ئەوەیش هاتووە كە لە كۆبوونەوەی نێوانیان" گفتوگۆ لەسەر هەموو پرس و دۆسیە نیشتمانییەكان كرا لەگەڵ بەڕێوەچوونی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و گرنگترین پرسە هەنووكەییەكانی سەر ئاستی یاسادانان و جێبەجێكردن".
    هەر لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، "سودانی جەختی لە گرنگی پشتگیركردنی دەسەڵاتی یاسادانان و هێزە نیشتمانییەكان كردەوە بۆ دەستە جێبەجێكارییەكان لە وەزارەتەكان و هاوتاكانیان لە حكومەتە خۆجێیەكانی پارێزگاكان، بەمەبەستی پێشكەشكردنی ئاستێكی خزمەتگوزاری كە لەگەڵ خواستەكانی هاوڵاتیاندا بگونجێت و چەرخی گەشەپێدان و ژێرخان بەرەو پێشەوە دەبات".