سەرۆكی وەزیران : دیوانیە پێویستی بە ڕێكاری خێرا هەیە بۆ خزمەتكردن

سیاسی
  • 28-02-2024, 12:47
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەختی لە بەردەوامبوون لە بەرنامەیەكی خزمەتگوزاری و ئابوری كردەوە كە ئەو خزمەتگوزارییانەی لە دیوانیە پێشكەش دەكرێن باشتر دەكات، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە پارێزگا پێویستی بە ڕێكاری خێرا هەیە كە هاوڵاتی چاوەڕێی دەكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA  نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە پارێزگاری نوێی دیوانیە عەباس شعێل زاملی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكە محەمەد شخیر فەرهود غانمی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە" ، هەروەها " سودانی پیرۆزبایی لە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا كرد بە بۆنەوەی دەستبەكاربوونیان و هەڵبژاردنی حكومەتی خۆجێی و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە بەرنامەیەكی خزمەتگوزاری و ئابووری بۆ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە لە سەنتەری پارێزگا و قەزا وناحییەكانی پێشكەش دەكرێت و لە ئاستی خواستی ڕۆڵەكانی پارێزگاكەدا بێت و لەگەڵ بەرنامەی حكومەت و ئەولەوییەتی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی و ئابووریدا بگونجێت".
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد "دیوانیە یەكەم پارێزگا بوو كە دوای پێكهێنانی حكومەت سەردانی كرد، بەهۆی گرنگییەكەی و پێویستی جێبەجێكردنی ئامانجەكانی ژێرخان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان تێیدا و پێویستی بە ڕێوشوێنی خێرایە كە هاوڵاتیان چاوەڕێی دەكەن".


    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە  كە "پشتیوانی حكومەتی فیدراڵی دووپاتكردەوە بۆ كارەكانی حكومەتە ناوخۆییەكان و دەستە جێبەجێكارەكانیان وەك باڵی هاوتەریبی بۆ كاری وەزارەتەكان وەسفی كرد و گرنگی تەواوكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان و گواستنەوەی خزمەتگوزاری ناوخۆیی بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ڕازی بكات و سەقامگیری بەدەستبهێنێت و دەرفەتەكانی پەرەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی زیاد بكات".