بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران، سێ هۆكاری دەستنیشان كرد كە بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم بەرزبوونەوەیە وەرزییە و كاتییە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پاڵپشتی حكومەت بۆ سەبەتەی خۆراك و جووتیاران سەركردایەتی كردووە بۆ سەقامگیری نرخی كەرەستە لە بازاڕی ناوخۆییدا.
مەزهەر محەمەد ساڵح،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA ی ڕاگەیاند: سەرەڕای هەڵاوسانی نرخی تاكەكەسی كە كاریگەری لەسەر گۆشت هەبووە، پشتیوانی حكومەت بۆ خۆراكە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی سەبەتەی خۆراكی پاڵپشتیكراوەوە كە بەسەر چینە هەژار و كەمداهاتەكانی خەڵكدا دابەش دەكرێت.
ڕوونیشیكردەوە، "رێكخراوە ئابوورییە نێودەوڵەتییەكان عێراقیان لەو گروپە وڵاتانە دوورخستەوە كە پارەی خۆراكیان هەڵئاوساوە و عێراقیان لە نێو ئەو وڵاتانەدا زانی كە نرخیان جێگیرە لە گروپی خۆراكدا، ئەمەش بەهۆی كاریگەرییە ئەرێنییەكانی سیاسەتی حكومەتی پاڵپشتیكردنی جوتیارانی دانەوێڵە ".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەنجوومەنی ئابوری وەزیران لەم دواییانەدا بڕیاری كەمكردنەوەی باجی گومرگی لەسەر ئاژەڵ و گۆشتی هاوردەكراو بەڕێژەی لەسەدا ٥٠ی دەركرد، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی گۆشت ببێتەوە".
جەختیشی لەوە كردەوە كە "بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بەرزبوونەوەی كاتی و بە تەواوی وەرزییە، چونكە نرخەكان لەگەڵ هاوسەنگی بەهار و چوونە ناو وەرزی هاویندا مامناوەند دەبن".