بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی دوو تۆڕی بازرگانی بە زەوییە حکومییەکان لە زیقار و ئەنبار ڕاگەیاند.
دهزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە زانیارییە پشتڕاستکراوەکان کە بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەزیقار گەیشتووە کە (3) کەس هەیە بە شێوەی ساختەکاری بازرگانی بە زەوییەکانی دەوڵەتەوە دەکەن، مەفرەزەکانمان لە پارێزگاكه، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، ههر سێ كهسیان دەستگیرکرد، ئەم تۆمەتبارانە پارچە زەوی بە هاوڵاتیانی بێتاوان دەفرۆشن وەک زەوی کشتوکاڵی، و ئەگەر بیانکڕن، دەبنە واقیع و ناتوانرێت لە دانیشتووانەکەیان چۆڵ بکرێن، وبڕی (٧) ملیۆن دینار و تۆمارێکی گرێبەستی کڕین و فرۆشتن پێیان بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد" مەفرەزەکانی دهزگاكه لە پارێزگای ئەنبار توانیان تۆڕێکی (7) کەسی لهگهڵ بره پارهیهك دهستگیر بكهن کە رهواج بۆ مامەڵەی ساختە دەكهن بۆ پێدانی پارچە زەوی بە بێوەژن و ژنانی جیابووەوە لەبەرامبەر بڕه پارەیهك.
ههروهها وتی" دەزگاکەمان لە پارێزگای نەینەوا توانی کەسێک دەستگیر بکات کە پەرە بە مامەڵەی پارچە زەوی بۆ هاووڵاتیان دەدات لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا. ئاماژەی بەوەشکرد کەتۆمەتباران بە کەلوپەلی دەستبەسەرداگیراوەوە ڕەوانەی دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان کران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەپێی یاسا وەربگرن.