وەزیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ هاوتا سورییەکەی تاوتوێی هاوکاری لە کۆنترۆڵکردنی سنووری هاوبەش دەکات

سیاسی
  • 27-02-2024, 20:31
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، محەمەد خالد ئەلڕەحموون، هاوکاری و هەماهەنگی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری هاوبەش تاوتوێ کرد.
    بەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت" لە پەراوێزی ئامادەبوونی لە چل و یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی لە کۆماری تونس، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، سەردانی هاوتا سورییەکەی محه‌مه‌د خالد ئەلرەحمونی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی کرد.
    بەپێی بەیاننامەکە، شەمەری جەختی لەوە کردووەتەوە كه‌عێراق پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ دەوروبەرە عەرەبییەکەی و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەب دەکات.
     ئاماژە بەوەشکراوە له‌م سەردانەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر هاوکاری و هەماهەنگی كرا بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوور و دەروازە هاوبەشەکان و ڕێگریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی بەتایبەتی مادە هۆشبەره‌كان.
    شەمەری ئاماژەی بەوەشکردووە له‌هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیه‌كی چوارقۆڵی لە عەممانی پایتەختی ئوردن به‌رێوه‌چوو، وتێدا زۆر بابەتی پەیوەست بە کاری هاوبەشی ئەمنی نێوان چوار وڵات، لەنێویاندا سوریا وروژێنرا، جەختیشی لەوە کردەوە کەلە نێوان  کۆمارەکانی عێراق و سوریا کاری دوولایەنە لە زۆر بواردا هەیە، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.