بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی جەماوەری بۆ ناردنی هاوکاری خۆراک بۆ گەلی فەلەستین.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیدا دەنگیدا بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فەرمی جەماوەری بۆ ناردنی هاوکارییە خۆراکییەکان بۆ گەلی فەلەستین، بەتایبەتی ئارد، لەگەڵ نزیکبوونەوە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.