بهغدا-INA
بریکاری وەزارەتی دەرەوە سەرۆکایەتی وەفدی عێراق بۆ بەشداری لە دانیشتنی خولی 55ی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ و کۆنفرانسی داماڵینی چەک دەکات.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :-"عمر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە، بەسەرۆکایەیی وەفدێکی کۆماری عێراق،بە نوێنەرایەتی "د.فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، بەشداری کرد،لە دانیشتنی پەنجا و پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ و کۆنفرانسی داماڵینی چەک، لە کۆشکی گەلان لە جنێڤ لە سویسرا.
بڕیاڕە بەرزنجی لەمیانی بەشداری لەئەنجوومەنی باڵای مافی مرۆڤ و کۆنفرانسی داماڵینی چەک وتاری کۆماری عێراق پێشکەشکرد و تیایدا:- پشتیوانی تەواوی عێراقی بۆ گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەک جەختی لەسەر پێویستی ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە کردەوە کە خەڵکی سڤیلی کردۆتە ئامانج و گرنگی کارکردن بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆیان،و یەکخستنی هەوڵەکان بە ئامانجی ئاگربەستی دەستبەجێ و چوونە ناوەوەی دەستبەجێ و بێ مەرجی هەموو یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەززە بۆ ڕزگارکردنیان لە هەڕەشەی جینۆساید.
هەر بەپێی بەیاننامەکە "بەرزانجی نیگەرانی قووڵی عێراقی سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە دەربڕی و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، دەستبەجێ ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، ئەوە جگە لەو کردەوە نامرۆڤانەی کە لەلایەن سوپای داگیرکەری ئیسرائیل بەرامبەرخەڵکی بێتاوانەکان ئەنجامی دەدات،کە بۆتە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە 30 هەزار فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵن.