بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لە پێویستی کردنەوەی هێڵی ئاسمانی لەگەڵ ئەرمینیا و ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزەی چوونە ژوورەوە کردەوە، هاوکات سەرۆکی کۆماری ئەرمینیا، ڤاهاگن خاچاتوریان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و وزەی پاک و نوێبووەوە دهربڕی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆکی کۆماری ئەرمینیا و شاندی یاوەری کرد، کە ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شهممه سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگی ئەم سەردانە کرد کە دوای زنجیرەیەک دیداری گرنگ لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات دێت، وپێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئاراستەکانی حکومەتی ئەرمەنستان بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
سودانی ئاماژەی بەدەرفەت و پڕۆژە گرنگەکانی وەبەرهێناندا کە کۆمپانیا ئەرمەنییەکان دەتوانن بەشداری تێدا بکەن، بەتایبەتی ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری گەورەی فاو، و ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بەوانەوە، وداوای "دامەزراندنی مەکۆیەکی هاوبەش بۆ بازرگانان لە نێوانیان ههردوو وڵاتدا كرد.
سهرۆك وهزیران جەختی لەپێویستی کردنەوەی هێڵی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵات و واژۆکردنی یاداشتێک بۆ دوورکەوتنەوە لە دوو باج و ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزەی هاتنە ژوورەوە بۆ هاندانی گەشتیاری هاوبەش كردهوه، ههروهها راگهیاند كهعێراق ئاواتهخوازه بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەرمینیا لە بواری وزە وزانیاری تەکنەلۆژیا و حوکمڕانی ئەلیکترۆنی.
سودانی شانازی عێراقی بە هاووڵاتیانی عێراقی بە ڕەچەڵەک ئەرمەنی دەربڕی، چونكه ئەوان نوێنەرایەتی زیادکردنێکی گرنگ دەکەن بۆ هەمەجۆریی کۆمەڵگای عێراقی، لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە بوارە جیاوازەکانی زانستی، پزیشکی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری، و سوپاسی ههڵوێستی ئەرمینیا كرد لە دەنگدان لە بەرژەوەندی ئاگربەست لە غەززە.
لای خۆیەوە سەرۆک خاچاتوریان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کەسەردانەکەی دەربڕینی خواستی دڵسۆزانە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاته.
ههروهها دووپاتی کردەوە کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی ئامادەی بووە، بە یاوەری شاندێکی بازرگانان بە مەبەستی گەڕان بەدوای دەرفەتە بەردەستەکان و فراوانکردنی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆکی ئەرمینیا ڕوونی کردەوە کەکۆمەڵێک شت هەیە کە هەردوو وڵات یەکدەخەن، وەبیریهێنایەوە کەعێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدا بوو کە ئەرمەنییەکان لە ڕۆژانی جینۆسایددا پەنایان بردووە.
سهرۆكی ئهرمهنستان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و بانکی و وزەی پاک و نوێبووەوە.