بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سبەی چوارشەممە دواخست.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەراگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی تا سبەی چوارشەممە دواخست، ههروهها وتی" ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیداوه لەسەر ڕەشنووسی یاسایی هەموارکردنەوەی یاسای پەیوەستبوونی عێراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بارهەڵگر لە ساڵی 1966 و پرۆتۆکۆڵی هەموارکراو بۆ ساڵی 1988، هەموارکراوی 2003، ژمارە (14) بۆ ساڵی 2020.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی یەکسانی بڕوانامە و بڕوانامەی ئەکادیمیی عەرەبی و بیانی ژمارە (20)ی ساڵی 2020 تەواوکردووە. هەروەها تەواوکردنی یاسای خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یاسای پیشەی یاسایی ژمارە (173)ی ساڵی 1965.