بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت سەید موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژ هەرکەسێک کە بەدکاری بەرامبەر دەزگای یاساڕێژی بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی وتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی فەرمانی بە فەرمانگەی یاسایی داوە کە سکاڵای یاسایی دژبەهەرکەسێک تۆماربکرێت کە بەدکاری بەرامبەر دەزگای یاساڕێژی بکات.
مەندەلاوی جەختیشی کردەوەسەرئەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەران میواندارێتی هەرلایەنێک دەکات کە ئاستەنگ بخاتە پێش ئەرکەکانی چاودێریکردن کەلەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئەنجام دەدرێن.