سەرۆک وەزیران جەخت دەکاتەوەسەر گونجاندنی پڕۆژەکانی بەغداد لەگەڵ بەرنامە حکومیەکەدا

سیاسی
  • 27-02-2024, 12:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شەیاع سودانی پێداگری کرد لەسەرگونجاندنی پڕۆژەکانی شاری بەغداد لەگەڵ ڕەوشی گشتی بەرنامەحکومیەکەدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە پارێزگاری نوێی بەغداد عەبدولموتەللیب عەلی عەلەوی .
    لەدیدارەکەدا سودانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی بەغدای کرد وجەختیکردەوەسەر گرنگی بەرپرسیارێتی هەرکەسێک کەئەم ئەرکە دەگرنە ئەستۆ.
    سەرۆک وەزیران جەختیکردەوەسەرئەوەی کەپێوستە پڕۆژەکانی شاری بەغداد لەگەڵ بەرنامەحکومیەکەدا گونجاوبن و خزمەتگوزاریەکانی تیادا ڕەچاوبکرێت و بەتایبەتی چەندین پڕۆژەی ژێرخان لە بەغدادا ئەنجام دەدرێت.
    هەروەها وتی پێویستە بەشێوەیەکی تەواوکاری بۆ یەکدی لە دامودەزگاو فەرمانگەکانی حکومەت و وەزارەت و ئەمیندارێتی بەغداد کارەکان ڕاییبکرێن .