وەزیری ناوخۆ فەرمانێک دەردەکات بۆ بەڕێوەبەرانی ئەوفەرمانگانەی کە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیان دەکەن

ناوخۆ
  • 27-02-2024, 12:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانێکی بۆ بەڕێوەبەرانی ئەوفەرمانگانە دەرکرد کە مەمەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیاندا دەکەن.
    وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیداهاتووە وەزیری ناوخۆ فەرمانێکی بۆ ئەو بەڕێوەبەرانە دەرکردووە کە فەرمانگەکانیان ڕاستەوخۆ مامەڵەلەگەڵ هاووڵاتیاندا دەکەن کەپێویستە لەدوو کاتژمێری سەرەتای دەوامکردندا بەڕێوەبەرەکان لە پرسگەکاندا دەوام بکەن ،بۆئەوەی بەڕێوەبەرەکان خۆیان مامەڵەکانی هاووڵاتیان ببینن.