بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری زیندانیکردنی 10 ساڵی بۆ کەسێک دەرکرد کە بەساختە خۆی کردبووە دادوەر.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکردووە ئاماژەی بەوەکردووە کە تۆمەتبارەکە خۆی کردووەتە قازی لەدەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و دادگای تێهەڵچوونەوە، چەندین ماڵپەڕیشی بەناوخۆیەوە لەفەیسبووک دروست کردووە و پارەی لە خەڵکی سەندووە.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکردکە بڕیارەکە بەپێی مادەی 160 ی ساڵی 1983بەندی یەکەم/1٫2 لەیاساکە وەرگیراوە.