بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە ئەمڕۆ سێشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەندێک هەوردەبێت و باران و بروسکەش دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، هەروەها پلەکانی گەرما لە پارێزگای دهۆک 1 ولەهەولێریش -1 دەبن، ولەسلێمانیش پلەکانی گەرما دەگەنە سفری سیلیزی.
ڕۆژی چوارشەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف وهەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەو هەینیش ساف وهەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا هەندێک بەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی شەممەش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەندێک هەوراوی دەبێت ، کەچی لەباکوور هەوراوی دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.