سەید حەکیم: یادی ڕاپەڕینی مانگی شەعبان هانمان دەدات بۆ پشتیوانیکردنی دەوڵەت و یاساو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری

سیاسی
  • 27-02-2024, 09:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عەماڕحەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە یادی ڕاپەڕین هاندەرێکە بۆ پشتیوانیکردنی دەوڵەت ویاسا وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان.
    سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ  ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە وتی لەیادی 33 ساڵەی ڕاپەڕیندا ئەم ڕاپەڕینە تەنهاڕووداوێکی ڕاگوزەرنەبوو بەڵکو ڕەنگدانەوەی توڕەیی نەتەوەکەمان بوو دژبە دیکتاتۆریەت ، هەروەها ڕەنگدانەوەی توانای بڕیاروەرگرتنی گەلی عێڕاق بوو کە ستەم و زۆرداری ڕەت کردەوە، بەهەمانشێوەش ڕەنگدانەوەی ئەو وابەستەگیە ڕۆحیە بوو کەلەنێوان گەل و مەڕجەعیەتی ئایینیدا هەیە.
    وتیشی ئێمە لەکاتێکدا کە بەوپەڕی ڕێزونەوازشەوە یادی ئەوشۆڕشە مەزنەدەکەینەوە سۆزوگودازی خۆمان ئاڕاستەی شەهیدان دەکەین و داواکارین یادەوەریکردنی شۆڕشەکە بەردەوام بێت و بنەماکانی پارێزگاری لێبکرێت و نەوەی نوێی زیاتر پێ ئاشنابکرێت.