عەتوانی داوا لە سندووقی دراو وبانکی نێودەوڵەتی دەکات کە پشتیوانی لەعێڕاق بکەن

ئابوری
  • 27-02-2024, 09:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی لێژنەی دارایی عەتوان عەتوانی داوای لە سنووقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی کرد کە پشتیوانی عێڕاق بکەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لێژنەی دارایی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆکی لێژنەی دارایی عەتوان عەتوانی لە ڕێی بازنەی تەلەفزیۆنیەوەبەشداری کرد لەکۆبوونەوەی ڕاوێژکاری سنووقی دراوی نێودەوڵەتی دەربارەی بارودۆخی دارایی وئابووری عێڕاق.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە عەتوانی پوختەیەکی دەربارەی دۆخی دارایی وئابووری و وردەکاریەکانی بودجەی عێڕاقی پێشکەش کرد.
    عەتوانی جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە ڕاستاندنی بودجە دەسەڵاتی حکومەتی فراوانترکردووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و جێبەجێکردنی پڕۆژە و بانگهێشتکردنی کۆمپانیا بیانیەکان.
    ئاماژەشی بەوەدا کە لێژنەی دارایی چاودێری خەرجیەکان دەکات و لە داراییکردنەکان بەرنامەو پلانەکان دەکۆڵێتەوە.
    ئەمەو عەتوانی لەکۆتایی بەشداریکردنەکەی لە کۆبوونەوەکانی سنووقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی داوای لێ کردن کە بەپێی پێویست پشتیوانی عێڕاق بکەن لەهەموو لایەنەکانی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ڕاهێنانی کادیرانی ناوخۆ بۆ پێشخستنی سیستەمی بانکی ودارایی وڵات.