تایبەت – ا ه ع كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، ئەمرۆ پێنج شەممە، ئاشكرایكرد زیاتر لە 600 چاودێریان لەسەرتاسەری عێراق داناوە. فازل غەراوی ئەندامی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" كۆمسیۆن زیاتر لە 600 چاودێری بۆ هەڵبژاردن لە سەرتاسەری عێراق داناوە، ئەوەش دوای ئەوەی راهێنانی تایبەتیان پێكراوە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكە لەسێ قۆناغدا ئەوانیش هەڵمەتی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی تایبەت و ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، بەمەبەستی تۆماركردنی هەرجۆرە پێشێلكارییەك. غەراوی وتیشی كۆمسیۆن چەندین پێشێلكاری لەكاتی بەرێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن تۆمار كردووە.