عەلەوی: سەرۆک وەزیران پشتیوانیەکی بێوێنە لە حکومەتی خۆجێیی بەغداد دەکات

ناوخۆ
  • 27-02-2024, 09:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    پارێزگاری بەغداد عەبدولموتەڵیب عەلەوی جەختیلەوەکردەوەکە سەرۆک وەزیران محمد شەیاع سودانی پشتیوانی دەکات لە کاری حکومەتی خۆجێیی بەغداد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
    بەشی ڕاگەیاندنی حکومی لە پارێزگای بەغداد لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی سەرپەرشتی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی کرد لەنێوان دەستەی وەبەرهێنان و کۆمپانیای هانوای کۆری بۆ دەستپێکردنی کارەکان لە شارۆچکەی بەسمایە.
    پارێزگاری بەغداد وتیشی کە سەرۆک وەزیران گرنگیەکی زۆردەدات بە چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێکردن لەبەغداد.
    ئەمەو سەرۆک وەزیران لەسەردانەکەیدا چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە دانیشتووانی بسمایە وگوێی گرت لە تێبینیەکانیان دەربارەی ئەوخزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشیان دەکرێت و فۆرمی فڕۆشتنیشی پێشکەش بە کڕیارە نوێکان کرد.