وەزیری ناوخۆ جەخت دەکاتەوەسەر پتەوکردنی هاوکاری ئەمنی لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دراوسێ

سیاسی
  • 26-02-2024, 20:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلە پتەوکردنی هاوکاری لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دراوسێ لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو مادەهۆشبەرەکان.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە کارەکانی خولی 41 ی ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەب دەستیپێکرد کەلە تونس بەڕێوەدەچێت بە ئامادەبوونی
    ئەمینداری گشتی ئەنجومەنەکە محمد بن علی کومان وژمارەیەک لە وەزیرانی ناوخۆی عەرەب لەوانە وەزیری ناوخۆی عێڕاقی عەبدولئەمیر شمەری.
    لەم کۆبوونەوەیەدا شمەری وتەیەکی پێشکەش کرد تیایدا سڵاوی  سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق محمد شەیاع سودانی ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و وتی کە وەزارەتەکەمان میوانداری کۆنگرەی بەغدای نێودەوڵەتی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان.
    هەروەها وەزارەت بەشداریکردووەلە ژمارەیەک لە کۆبوونەوەکانی پتەوکردنی هاوکاری ئەمنی لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دراوسێ، وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق هەمیشە لەکۆششدایە بۆ فراوانکردنی لێکگەیشتنەکانی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و تاوانی ڕێکخراو و ئەمنیەتی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتاندا بەشێوەیەک کە ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی هەموو لایەک بکات.