کۆششێک لەئارادایە بۆئەوەی قەواڵە حکومیەکان بخرێنە بازاڕەوە

ئابوری
  • 26-02-2024, 16:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA حەسەن فەواز
    دەستەی نەختینەکانی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە گرنگی قەواڵە حکومیەکانی خستەڕوو، جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کەئەوقەواڵانە نەختینە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دابین دەکەن.
    سەرۆکی دەستەکە فەیسەڵ هێمس بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە تاکوئێستا سێ بەشی قەواڵەحکومیەکان دەرکراون، بەشی یەکەم و دووەمیان پێشتر دەرکران و ئێستاش سێیەم دەرکراوە.
    وتیشی داواکاری لە بانکی ناوەندیەوە هەیە بۆئەوەی ئەوقەواڵانە بخرێنە بازاڕەوەکەوەکو قەرزێکە لەسەرحکومەتی عێڕاقی.
    جەختیشی لەوەکردەوەکە ئەم ڕێکارە نەختینە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دابیندەکات.
    قەواڵە حکومیەکان لە وەبەرهێنان دەچن کەحکومەتەکانی دونیا بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ ژێرخان و بۆ پڕۆژەکان بەکاریان دەهێنن.