سەرۆک وەزیران واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتن بۆ دەستپێکردنی کارکردن لە شاری بسمایە چاودێری دەکات

سیاسی
  • 26-02-2024, 13:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چاودێری واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتن لەنێوان دەستەی وەبەرهێنان وکۆمپانیای هانوای کۆری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پڕۆژەی بسمایە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کەڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ سەردانی شارۆچکەی بسمایەی کرد.
    وتیشی کە سودانی واژۆکردنی لێکگەیشتنێکی چاودێری کرد لەنێوان دەستەی وەبەرهێنان و کۆمپانیای هانوای کۆری  بۆ دەسپێکردنەوەی کارکردن لە پڕۆژەی شارۆچکەی بسمایە.