بڕیاری لەسێدارەدان بۆ تیرۆریستێک کە ئۆتۆمبێلێکی لەنزیک مەزارگەی پێغەمبەرئەییوب (س) تەقاندوەتەوە

ناوخۆ
  • 26-02-2024, 13:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد کە ئۆتۆمبێلی لەنزیک مەزارگەی پێغەمبەرئەییوب (س) تەقاندووەتەوە.
    هەروەها دادگای تاوانەکانی بەسڕە زیندانی هەتاهەتاییشی بۆ دوو بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەرکرد.
    بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە دادگای تاوانەکانی زیقاڕ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکردووە کە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبێژکراوی لەنزیک مەزارگەی پێغەمبەر ئەییوب (س) لە پارێزگای حللە تەقاندووەتەوە.
    ڕوونیشی کردووەتەوەکە لەو تەقینەوەیەدا 8 هاووڵاتی شەهیدبوونەو 50 ی دیکەش برینداربوونەو دوو ئۆتۆمبێلی دادگای تێهەڵچوونەوەی بابل و قادسیەش زیانیان پێگەیشتووە و بڕیارەکەش بەپشتبەستن بە مادەی دووەمی 1٫3٫7وبەئاماژەی مادەی چواری تیرۆر لەیاسای دژەتیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 وەرگیراوە.
    هەروەها دادگای تاوانەکانی بەسڕە دوو بڕیاری زیندانیکردنی هەتایی بۆ دوو تاوانباری ماددەهۆشبەرەکان دەرکردکەیەکێکیان خاوەن ڕەگەزنامەی بیانیەو مادەی کریستالیان پێبووە کە خوازیاری فڕوشتنی بوونە، هەردوو بڕیارەکەش بەپێی مادەی 27/یەکەم لە یاسای مادەهۆشبەرەکان ژمارە 50 ی ساڵی 2017 وەرگیرا.