به‌غداـINA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پیرۆزبایی لەدایک بوونی ئیمام مەهدی (خوای گەورە هاتنی زوو بكات) كرد، هاوکات فەتوای پڕ بەرەکەتی جیهادی بەسبوون بەبیرهێنایەوە.
سودانی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاندووە" ئێمە پیرۆزبایی ساڵیاد لەدایک بوونی ئیمامی مەهدی، خودای گەورە پەلە بکات لە دەرکەوتنی شەرەفمەندی ده‌كه‌ینه‌وه.
دەشڵێت: پیرۆزبایی لە هەر سەردانکەرێک دەکەین کە بەنیازە بچێتە کەربەلای شەهاده، بۆ زیارەت و سەردانەکەی لە ناوەڕاستی شەعباندا، داواش لە خودای مەزن دەکەین کردەوەی چاکه قبوڵ بکات، هه‌روه‌ها لەم بۆنەیەدا فەتوای جیهادی بەسبوونی پیرۆز به‌بیرده‌هێنێنه‌وه، کە لەلایەن مه‌رجعی باڵا، ئایەتوڵڵای گەورە سەید عەلی سیستانی له‌ساڵی ١٤٣٥ی کۆچی دەرچوو، و گەلی عێراق بە یەکگرتوویی لە دژی خەواریجییەکانی ئەم سەردەمە وەستانەوە، تیرۆرستی شکست‌خواردووی داعش.
هه‌روه‌ها وتی: نزا وپارانه‌وه‌مان له یه‌زدان، هەموو عێراقییەکان بپارێزێت و نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری به‌رده‌وام بكات، ڕەحمەت بۆ هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان و چاکبوونەوەی تەواو بۆ به‌ركه‌وتوو وبریندارەکان.