بەغداد/ INA
دەستەی دەرواەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند که 6 ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگرتووە کە بۆ ئاودیوکردن ئامادەکرابوون.
بەیاننامەی دەستەکە کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کراوە ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئومقەسڕی باکوور توانیویەتی کۆنتێنەرێک لەدەرەوەی بازنەی گومرکی دەست بەسەردابگرێت کە یەدەگی 6 ئۆتۆمبێلی گرتبووەخۆ کە هەڵوەشێنرابوونەوەو شاردرابوونەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە پەڕاوێکی یاسایی بۆ سەرپێچیەکە کرایەوەو ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرک کرا.