سەرۆك وەزیران: حكومەت كراوەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە

سیاسی
  • 25-02-2024, 21:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت كراوەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی تاوتوێ كران بۆ بەهێزكردن و پەرەپێدانی لە هەموو بوارەكاندا، بە شێوەیەك كە سوودی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دۆست بەدەستبهێنێت.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە، بەپێی بەیاننامەكە : حكومەت كراوەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە،كار لەسەر پڕۆژەی گەورە دەكات كە یەكگرتنی هەمەلایەنە لە نێوان ئەو وڵاتانەدا بەدەستبهێنێت، كە پەیوەندی و هاوبەشی زۆریان هەیە و پلانی گەشەپێدانی گەورە مەبەستیان هەیە، بە شێوەیەك كە سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بچەسپێنێت.