سەرۆك وەزیران جەخت لەهەوڵەكان دەكاتەوە بۆ مەراسیمی سەردانیكارانی شەعبانی بە باشترین شێوە

ناوخۆ
  • 25-02-2024, 20:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە هەوڵی زیاتر كردەوە بە مەبەستی تەواوكردنی مەراسیمی سەردانیكەرانی شەعبانی بە باشترین شێوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی دوای ئەوە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ژووری  ئۆپەراسیۆنەكان و كۆنترۆڵ لە شاری كەربەلای پیرۆز، لێشاوی سەردانكەران و ڕەوتی ئەنجامدانی مەراسیمی سەردانەكە شەعبانی، كە بە ملیۆنان سەردانكەر لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێدەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی پێداچوونەوەی بە كورتەیەك لە ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی سەردانكەران، هەروەها ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشیان دەكرێت، ستایشی سیستەمی چاودێری كامێرای كرد كە لەلایەن پارێزگارەوە پەسەندكراوە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەوڵی زیاتر كردەوە بەمەبەستی تەواوكردنی ئاهەنگی سەردانكردن بە باشترین شێوە.