بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پشتیوانی حكومەتی بۆ پیشەسازییە نیشتمانییەكانی بیناسازی دووپاتكردەوە، هاوكات ڕایگەیاند كە سێ شاری نیشتەجێبوون لە ماوەی دوو مانگدا دەست بە كاركردن دەكەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدادەست كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداریی لە وۆرك شۆپێكی كرد كە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی پیشەسازی نیشتمانی، بەتایبەت پیشەسازییەكانی بیناسازی ، بە هاوبەشی لەگەڵ دەستپێكردنی كاركردن لە شارەكانی نیشتەجێبوونی نوێ.
لە وتارەكەیدا لە میانی وۆركشۆپەكەدا، سودانی جەختی لە جددی حكومەت لە پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە ئاستەنگ لە كارەكانیدا دروست دەكەن لە ڕێگەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری،جەختیكردەوە و ئاماژەی بەوەشكرد كە وڵات بەدەست قەیرانێكی ڕاستەقینەی نیشتەجێبوون دەناڵێنێت كە وای لێكردین بەرەو كەرتی نیشتەجێبوون هەنگاو بنێین، كە یەكێكە لە دیارترینەكان و ئەو كەرتانەی كە هەلی كار دروست دەكەن، وەك لەلایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە بڕوانامەیان پێدراوە، كە دەكاتە 89 پیشە، كە بەهۆی ئەم كەرتە گرنگەوە دەجووڵێنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق لەبەردەم دەرفەتێكی ڕاستەقینەدایە بۆ دروستكردنی پیشەسازییەكی نیشتمانی فراوان بۆ دەستەبەركردنی كەرەستەی بیناسازی، بەتایبەتی كە عێراق خاوەنی سەرچاوەی سەرەتاییە، پێویستییەكی بەپەلەش بۆ ئەو كەرەستانە هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد شاری جەواهیری كە هەموو كارەكانی تەواوكردووە و مەرجەكانی جێبەجێكردنی بەبێ هیچ ئاستەنگ و كێشەیەك، و دروستكردنی زیاتر لەخۆدەگرێت لە كۆی 30 هەزار یەكە نیشتەجێبوون، ئەمەش واتە پێویستی بە كەرەستەی بیناسازی زۆرە.
سودانی ڕوونیشیكردەوە : تیمی یاسایی ئێستا سەرقاڵی تەواوكردنی پێدانی مۆڵەتی شاری عەلی ئەلوەردییە، كە 120 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، هەروەها گرێبەستی شاری غەزلانی لە نەینەوا واژۆ كراوە، و لە ماوەی دوو سێ مانگدا سێ شارەكە دەست بە كاركردن دەكەن.
ئەمانەی خوارەوە گرینگترین ئەو قسانەی سەرۆك وەزیران لە وۆرك شۆپەكەدا قسەی كرد:
? ئەمەش دەرفەتێكی گرنگە بۆ كەرتی پیشەسازی تایبەت بۆ دابینكردنی كەرەستەی بیناسازی كە پێویستە بۆ شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون.
? دەبێت لە چیرۆكێكی سەركەوتنی ڕاستەقینەوە دەست پێبكەین، حكومەت ئامادەیە هەر كێشەیەك یان بەربەستێك لەبەردەم وەبەرهێنەراندا لاببات.
? ئێمە دەمانەوێت وەبەرهێنەران كارگە دابمەزرێنن بۆ دابینكردنی ئەو كەرەستانەی كە لە دروستكردنی شارە نوێیەكاندا بەكاردەهێنرێن، حكومەت ئاسانكاری تەواویان بۆ دابین دەكات.
? حكومەت بە زۆر لەسەر كەرتی وزە جوڵەی كرد؛ بەهۆی ئەو غازەی كە سووتاوە و پێویستی بە پارە و وزە، خشتەی كاتیمان دانا بۆ تەواوكردنی سووتاندنی غازەكە لە ماوەی 5 ساڵ زیاتر نەبێت.
? ئێمە لە ڕێگەی چالاكییەكانمانەوە لەسەر پاڵاوگەكان گەیشتوینەتە خۆبژێوی، و لە ماوەی ئەمساڵدا هاوردەكردنی وەرگیراوەكانی نەوت ڕادەگرین، وە زیادەیەك بەدەست دەهێنین كە بۆ بەڕێوەبردنی كارگەكان بەكاری دەهێنین.
? ئێمە دەستمان كردووە بە چاكسازی لە سیستەمی دارایی و بانكیدا، و دەمانەوێت بانكەكان بەشداری بكەن لە خێراكردنی گەشەپێدان.
? ئێمە كاردەكەین بۆ نۆژەنكردنەوەی بانكە ناوخۆییەكان، وە بانكی عەرەبی و بیانی هەن كە دەچنە ناو بازاڕی عێراقەوە بۆ ئەوەی بەشداری دارایی بكەن.
? ئەمڕۆ عێراق پێویستی بە 43 هەزار سیستەمی ئاودێری هەیە، ئێمەش دەمانەوێت پیشەسازییەكانی عێراق هێڵی بەرهەمهێنان بۆ دروستكردنی ئەو سیستمانە دابمەزرێنن.