بەغدا - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیویەتی دوو ڕفێنەر لە سەڵاحەدین ئازاد بكات و ڕفێنەرەكانیش دەستگیر بكات، كە ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعشن.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتووە: بە هەوڵێكی هەواڵگریی چۆنایەتی و بەدواداچوون كە زیاتر لە مانگێكی خایاند، پاڵەوانەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیان دوو كەسی ڕفێندراو لە پارێزگای سەڵاحەدین دوای ناسینەوە و پشكنینی ناوچەی ئامانج، كە ڕفێندراوەكانی تێدا بە چاوبەستراو و دەستبەند وقاچەكانیان بەبەستراوەیی دۆزرایەوە، لەناو ژوورێكی چۆڵكراودا بوون كە سەر بە چەتەكانی تیرۆریستی داعش بوو، كە دواتر تەقێنرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوای دەرهێنانی زانیاری لە ڕفێندراوەكان و پچڕانی زانیارییەكان لەگەڵ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاڵەوانەكان توانیان ئەو (3) ڕفێنەرە دەستگیربكەن كە سەر بە چەتەكانی تیرۆریستی داعشن، ئاماژەی بەوەشكرد : یەكە قارەمانەكانمان ئەوەیان دووپاتكردەوە توخمە تیرۆریستییەكان لە خاكە خۆشەویستەكەماندا جێگەیان نییە.